سەردێڕ:

ئەشواق جاف: دوای یەکلایی بوونەوەی تانەکان دەست بە سەردانی لایەنەکان دەکەین

PM:07:31:10/11/2024

1264 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندی پارتی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، دوای یەکلایی بوونەوەی تانەکانی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم دەست دەکەن بە سەردان کردنی هەموو لایەنەکان.


ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەشواق جاف ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، دوای یەکلایی بوونەوەی تانەکانی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم دەست دەکەن بە سەردان کردنی هەموو لایەنەکان و ڤیتۆیان لەسەر هیچ لایەنێک نییە بۆ گفتوگۆ.

باسی لەوەش کرد، کۆمیتەی ناوەندی پارتی دەسەڵاتی دروستکردنی شاندی گفتوگۆی پێکهێنانی حکومەتی داوەتە مەکتەبی سیاسی پارتی.

ئەوەشی خستە روو، دیدگەی پارتی بۆ حکومەتی داهاتوو ئەوەیە یەک حکومەت و یەک پەرلەمان و یەک هێزی پێشمەرگە بێت و ریگری دەکەن لە هەر هەنگاوێکی نایاسایی بۆ رێگریکردن لە خزمەتی هاوڵاتیان.

ئەشواق جاف وتیشی، ویستی سیاسی هێزەکان جیاوازە و پارتی رێزی هەموو لایەنەکان دەگرێت و سەردانیشیان دەکات.

راشیگەیاند، هەموو لایەنێک دەتوانێت لەکاتی گفتوگۆدا پێشنیازەکانی بخاتە روو و بەپێی شایستەیی هەڵبژاردن و دەنگەکان رێککەوتن دەکەن.













گەلەری