وەزیری پێشمەرگە لەگەڵ فەرماندەی گشتی راوێژکارانی سەربازی هاوپەیمانان لە عێراق کۆبوونەوە و گفتوگۆیان کردووە لەسەر دواین پێشهات و پەرەسەندنی سیاسی و سەربازی کردووە لە ناوچەکە. فەرماندەی گشتی راوێژکارانی هاوپەیمانانیش وتی،"هاوکارییەکانی هاوپەیمانان و ئەمریکا بۆ پێشمەرگە بەردەوام دەبێت".
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە لەگەڵ جەنەڕاڵ هام، فەرماندەی گشتیی راوێژکارانی سەربازی هاوپەیمانان لە عێراق و شاندێکی سەربازی یاوەری کۆبوونەوە و باسیان لە دواین پێشهات و پەرەسەندنە سیاسی و سەربازییەکان کرد بەتایبەتی مەترسی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر و گروپە توندڕەوەکان لە عێراق و ناوچەکە.
لە
کۆبوونەوەکدا وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند، چاکسازی و پرۆسەی یەکخستنەوە و رێکخستنەوەی
هێزی پێشمەرگە بەردەوامەو هەموو هێزی پێشمەرگە لە چوارچێوەی فیرقەکاندا جێگیردەبن،
بەمەش قۆناغێکی نوێی هێزێکی یەکگرتووی نیشتیمانی دێتە ئاراوە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، هەوڵەکانمان بەردەوامن و دەمانەوێت بەم نزیکانە هەردوو ناوچەی سەرکردایەتی
دەستبەکاربن و فیرقەکانیش لە چوارچێوەی ناوچە سەربازییەکاندا جێگیربکرێن.
هاوکات، جەنەڕال
هام، لە قسەکانیدا وەزیری پێشمەرگەی دڵنیاکردەوە کە هاوکارییە دارایی و سەربازییەکانی هاوپەیمانان و ئەمریکا بۆ هێزی پێشمەرگە
بەردەوام دەبێت.
وتیشی، ریفۆرمی
سەربازی لە وەزارەتی پێشمەرگە هەنگاوی زۆر باشی بڕیووە، دڵنیاین ئیرادەی ئێوە بۆ
چاکسازی راستەقینەیە و دەتانەوێت پێشمەرگە ببێت بە هێزێکی نیشتمانی لە ناوچەکەدا،
ئێمەش لەم پێناوەدا لەگەڵتان دەبین و پاڵپشتان دەبین.