PM:12:21:09/11/2024
3232 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند، یەکێتی شاندی خۆی هەیە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پێکهێنانی کابینەی دەیەم و پەیوەندی بە هەموو لایەنەکانەوە کردووە. دەشڵێت، دابەشکردنی پۆستە حکومییەکان تەنها لەسەر بنەمای ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دەبێت.
ئەمڕۆ شەممە، سەعدی پیرە وتەبێژی یەکێتی بە میدیای حزبەکەی راگەیاند، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پێکهێنانی کابینەی دەیەم، یەکێتی شاندی خۆی هەیە و پەیوەندی بە هەموو لایەنەکانەوە کردووە.
ئاماژەی بەوەش
کرد، لایەنەکان لە پەیوەندیدان بۆ دەستنیشانکردنی کات و شوێنی کۆبوونەوە و دەستپێکردنی گفتوگۆکان.
باسی لەوەش
کرد، دابەشکردنی پۆستە حکومییەکان تەنها
لەسەر بنەمای ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دەبێت.