AM:09:44:09/11/2024
816 جار خوێندراوەتەوە
كۆمپانیای دانە غاز رایگەیاند، لە نۆ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا بەرهەمهێنانى نەوت و غاز لە کێڵگە غازییەکانی هەرێمی کوردستان، بە رێژەی ٣٪ زیادیان کردووە.
كۆمپانیای دانە غازی ئیماراتی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەرهەمهێنان لە رۆژێکدا بۆ بڕی ٣٨ هەزار و ٢٠٠ بەرمیل بەرزبووەتەوە، ئەوەش بەهۆی زیادبوونی خواست لەسەر غاز لەلایەن وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێمی کوردستانەوە.
ئاماژە بەوەش کراوە،دانە غاز و کۆمەڵەی کۆمپانیاکانی پێرڵ
پێترۆلیۆم پلانیان وایە دەست بە کاری بنیادنان لە کێڵگەی غازی کەی ئێم ٢٥٠ـی کۆرمۆردا بکەنەوە.
زیادبوونى بەرهەمهێنانى غاز لە هەرێمى
کوردستان لەکاتێکدایە، بەرهەمهێنانى کارەبا لە هەرێم بەشێوەیەکی سەرەکى پشت بە غاز
دەبەستێت و بەردەوام بەرپرسانى حکومەت کەمی کارەبا دەگەڕێننەوە بۆ نەبوونى سووتەمەنیی
پێویست، هاوکات ناوبەناو گرفتى کەمیی غازیی ماڵان سەرهەڵدەدات.