سەردێڕ:

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە رانیە چوار کەس بریندار بوون

PM:11:36:07/11/2024

5928 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی هاتوچۆی راپەڕین بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کەمێک پێش ئێستا لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە نزیک نەخۆشخانەی منداڵبوون لە رانیە چوار کەس بریندار بوون.


عەلی عەبدوڵڵا وتەبێژی هاتوچۆی راپەڕین بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە نزیک نەخۆشخانەی منداڵبوون لە رانیە ئۆتۆمبێلێک لە چوار کەسی داوە و سەرجەمیان بریندار بوون.

باسی لەوەش کرد، ئەو کەسانەی بریندار بوون لە رەگەزی مێ بوون و تەمەنیان لەنێوان ٢ بۆ ١٨ ساڵدایە.

هاوکات، شایەتحاڵێک لە شوێنی رووداوەکە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بریندارەکان گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتن لە رانیە و برینی دوانیان سەختە.

چاوگێکی ئەمنیش رایگەیاند، لە ئێستادا شۆفیری ئۆتۆمبێلەکە دەستگیر کراوە.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تیش، هەر ئەمشەو رووداوێکی دیکەی هاتوچۆ لە جۆری پێکدادان لە نزیک سماقوڵی روویداوە و بەهۆیەوە دوو منداڵ بریندار بوون.

سابر عەبدوڵڵا-راپەڕین













گەلەری