PM:08:56:07/11/2024
1900 جار خوێندراوەتەوە
ڤیتامین B12 رۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە زۆرێک لە ئەرکە سەرەکییەکانی ناو جەستەدا، دیارترینیشیان ئەوەیە کە ئەو ڤیتامینە پێویستە بۆ بەرهەمهێنانی خڕۆکە سوورەکان کە ئۆکسجین دەگوازنەوە بۆ هەموو جەستە، جگە لەوە یارمەتیدەرە لە پاراستنی تەندروستیی دەمارەکان.
لە بابەتێکی ماڵپەڕی "ئەلجەزیرە" ـدا بڵاوکراوەتەوە، ڤیتامین B12 پێویستە بۆ دروستکردنی DNA و دروستبوونی خڕۆکە سوورەکانی خوێن و بەهێزکردنی بەرگریی جەستە و پاراستنی دەمارەکان، کەمی ئەم ڤیتامینە کاریگەرییەکی زۆر لەسەر تەندروستیی جەستە و دەروون دروست دەکات.
پسپۆرانی
بواری تەندروستی جەخت لەوە دەکەنەوە کە کەمی ئەم ڤیتامینە دەبێتە هۆی بێهێزی بەتایبەتی
لە دەست و قاچەکاندا هەروەها دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشەی بیرەوەری، لە حاڵەتە
توندەکاندا رەنگە هەندێک کەس تووشی گۆڕانی باری دەروونی و خەمۆکی و توڕەبوون ببن.
جگە لەوانەش،
دەبێتە هۆی کەمخوێنی و هەست کردن بە ماندوێتی، کەمی ڤیتامین B12 فشار دەخاتە
سەر دڵ و کاریگەری نەرێنی دروست دەکات، هۆکارە بۆ دروستبوونی کێشەی هەناسەدان و تێکچوونی
کۆئەندامی هەرس لەوانەش سکچوون یان قەبزی، هاوکات هۆکارە بۆ دەرکەوتنی برین لە دەمدا.