سەردێڕ:

نەوەی نوێ: بە مەرجی وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران ئامادەین لە حکومەتدا بەشدار بین

PM:07:47:07/11/2024

4076 جار خوێندراوەتەوە

نەوەی نوێ رایگەیاند، ئامادەن لە حکومەتدا بن ئەگەر پۆستی سەرۆک وەزیران بە دەست نەوەی نوێوە بێت یان تەواوی پۆستەکانی سەرۆکایەتی هەرێم، پەرلەمان و ٢٣ وەزارەتەکە بەدەست ئەوانەوە بێت.


بەپێی پڕۆژەکەی نەوەی نوێ، هەرلایەنێک سەرۆک وەزیران وەربگرێت تەواوی پۆستەکانی تر بۆ لایەنەکەی تر دەبێت.

نەوەی نوێ ئاماژەی بەوەش کردووە، "ئێمە لەو لایەنانە نین کە بە سێ چوار وەزارەت رازی بین و بچینە حکومەت و ئامانجی ئێمە گۆرانکارییە لە حکومرانی و خزمەتکردنی خەڵکە".

نەوەی نوێ راشیگەیاندووە، ئامانجیان کۆتاییهێنانە بەو شێوازە شکستخواردووەی حکومڕانی پارتی و یەکێتی لە رابردوو هەبووە.













گەلەری