سەردێڕ:

خوێندنى باڵا: لێکۆڵینەوە لە دۆسیەى دامەزراندنى وانەبێژان بە ناشایستەیی لە زانکۆی راپەڕین دەکەین

PM:06:24:07/11/2024

912 جار خوێندراوەتەوە

پاش ئاشکراکردنى دۆسیەیەکی گەندەڵی لەلایەن ئێن ئاڕ تییەوە، لەسەر دامەزراندنى نزیکەى ٤٠٠ کەس بە ناشایستەیی لە زانکۆی راپەڕین و بێبەشکردنى دەرچووە یەکەمەکان، وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، لیژنەیەکیان پێکهێناوە بۆ وردبینیکردنی سەرەتاکانی ئەو وانەبێژانە.


پاش ئەوەی ئێن ئاڕ تی دۆسیەیەکی گەندەڵی لەسەر دامەزراندنی نزیکەی ٤٠٠ کەس بە ناشایستەیی لە زانکۆی راپەڕین ئاشکرا کرد، وەزارەتی خوێندنی باڵا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا ئاماژەی بەوە کرد، لەڕێگەی لیژنەیەکەوە لێکۆڵینەوە لە دۆسیەى دامەزراندنى وانەبێژان بە ناشایستەیی لە زانکۆی راپەڕین دەکەن.

باسی لەوەش کرد، لەکاتی لێكۆڵینەوەکەدا هەر کەسێک پشتڕاست نەکرێتەوە کە وانەبێژ بووە، ناکرێت بە گرێبەست.

ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر ئێن ئاڕ تى لە سۆراغێکی تایبەتدا دامەزراندنى نزیکەى ٤٠٠ کەسی بە ناشایستەیی لە زانکۆی راپەرین ئاشکراکرد. بەپێی سۆراغەکە بەشێک لەو کەسانەی لە زانکۆی راپەڕین دامەزراون بڕوانامەی دبلۆم و بەکارلۆریۆسیان هەیە، بەڵام بەهۆی نزیکیان لە بەرپرسانی زانکۆ و بە تەسکیەی حزبی دامەزراون ئەمەش پێچەوانەی یاسا و رێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵایە.













گەلەری