بەهۆی وەرگرتنی باجەوە لە ئۆتۆمبێلی گەورە و بارهەڵگر، شۆفێری بارهەڵگرەکانی رێگای کەرکوک-چیمەن گرد بوونەوە و رێگاکەیان داخست.
ئەمڕۆ یەکشەممە، لەسەر رێگای کەرکوک-چیمەن لە نزیک بازگەی چیمەن، شۆفێری بارەڵگرەکان رێگای بازگەکایان داخست و گرد بوونەوە.
هاوکات، بەشێک
لەو شۆفێرانە بە ئێن ئاڕ تییان راگەیاند، ناڕەزایەتییەکانیان بەهۆی وەرگرتنی باجەوەیە
لێیان.
ئەوەش لەکاتێکدایە،
لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا و لە کاتی دەستبەکاربوونی پارێزگای نوێی کەرکوکدا،
بڕیاری لابردنی بازگە نایاساییەکان و رێگەنەدان بە وەرگرتنی باجی لەو شۆفێرانە دەر
کرد.