سەردێڕ:

بەهۆى لافاوەوە لە سنوورى کەرکوک شوانێک خنکا

PM:10:16:02/11/2024

1304 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی لافاوەوە لە سنووری پارێزگای کەرکوک کەسێک گیانی لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش بێسەروشوێنن، وتەبێژی فەرمانگەی تەندروستیی کەرکوکیش رایگەیاند، تەرمی ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.


پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە ناحیەی عەباسی باشووری کەرکوک لافاو لە رانە مەڕێکی داوە و سێ لەو شوانانەی لەگەڵ رانە مەڕەکەدابوون ئاو بردوونی و کەسێکیان گیانی لەدەستداوە. وتیشی، هەر بەهۆی لافاوەکەوە ١٥٠ سەر مەڕوماڵات ئاو بردوونی.

هاوکات سامان یابە وتەبێژی فەرمانگەی تەندروستیی کەرکوک ئاماژەی بەوەکرد، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ئافرەتە و تەمەنی ٣١ ساڵە و تەرمەکەی دوای دەرهێنانی گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

سۆران محەمەد-کەرکوک 












گەلەری