PM:03:57:28/01/2025 
        
      5932 جار خوێندراوەتەوە
  
                
                
             
 
       وتەبێژی حکوومەتی ئیسرائیل رایگەیاند، بڕیارە حەماس لەچوارچێوەی ئاگربەستەکەدا، ٢٦ بارمتە وەکو قۆناغی یەکەم بداتەوە ئیسرائیل.
                                        
                                        
        
        
                                        
             
           ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، دەیڤد مینسەر، وتەبێژی حکوومەتی ئیسرائیل رایگەیاند، خانەوادەی بارمتەکان ئاگادارکراونەتەوە کە ٢٦ بارمتەی دیکە لە دەستی حەماس ئازاد دەکرێن.
 
           
         
                             
   
 
        
                             
   
 
    
                                              
ئاماژەی بەوەشکرد، لەو بارمتانەی ئازاد دەکرێن تەنها ١٨یان لەژیان ماونەتەوە،
هەشتیان گیانیان لەدەستداوە.
پێشتر لە دوو قۆناغی جیاوازدا ژمارەیەک دیل و بارمتە لەنێوان ئیسرائیل و حەماس
ئاڵوگۆڕکران، هەروەها بڕیارە هەفتەی داهاتوو لە قۆناغی سێیەمدا چەند دیلێکی دیکە
ئاڵوگۆڕ بکرێن.
  
                                            
                                         
                                            
                                            
                      
       
                  
        
        
       
        
        
 
   
   
        
 
    
    
                 
 
 
          
                            
                             
                             
          
                            
                             
                             