AM:08:14:28/01/2025
1368 جار خوێندراوەتەوە
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بەدوێنێ دابەزی، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٧ دۆلار و ٢٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ ٦٥ سەنت نزمبووەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بە ٧٣٣ دۆلار و ٣٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ هاوشێوەی نەوتی خاوی برێنت نرخەکەی ٧٥ سەنت نزمبووەوە.
هاوکات، دابەزینی نرخی نەوت دوای دەستبەکار بوونی
دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمریکا دێت کە لە دوای دەستبەکار بوونی رۆژ بە رۆژ نرخی
نەوت رووی لە دابەزینە.