PM:09:03:31/10/2024
8756 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێک لە نەخۆشخانەی شەهید رەئوف بەگ لە شارەزوور بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەمشەو رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای زەڕایەن نزیک مزگەوتی دەروازە روویداوە و بەهۆیەوە گەنجێک گیانی لەدەستدا و دوانی دیکەش بریندار بوون.
ئەو چاوگە بۆ ئێن ئاڕ تی باسی لەوەش کرد، رووداوەکە کاتژمێر ٨ـی ئەمشەو روویداوە و ئۆتۆمبێلێکی جۆری تاکسی وەرگەڕاوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، بەهۆی رووداوەکەوە گەنجێک گیانی لەدەستدا و دوو گەنجی
دیکەش بریندار بوون. وتیشی، بریندارەکان لە هۆبەی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید رەئوف
بەگ چارەسەری سەرەتاییان بۆ کراوە و دواتر رەوانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراون.
ئەوەشی خستە روو، تەرمی ئەو کەسەی دیکەش رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی دەکرێت،
بەپێی زانیارییەکانیش ئەو سێ گەنجە خەڵکی
شارەزوورن و دانیشتووی زەڕایەنن.
جوتیار قادر- شارەزوور