دواخستنی نیشانەکانی پیری ویستی هەموومانە بەبێ جیاوازیی، ئەمەش ئەستەم نییە و دەتوانرێت بە ئەنجامدانی هەندێك گۆڕانکاریی لە سیستمی ژیاندا دەستەبەر بکرێت.
پێنج گۆڕانکاری لە رۆتینی ژیانی رۆژانەدا دەکرێت یارمەتیدەربێت بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکانی پیری، وەك لە بابەتێکی ماڵپەڕی " fabricioormonde"دا باسکراوە، گۆڕانکارییەکانیش ئەمانەن:
١. بە ئاوی سارد خۆت بشۆ و دووربکەوەرەوە لە بەکارهێنانی ئاوی گەرم.
٢. شەوانە بەپێی پێویست بخەوە، بەجۆرێك هەموو شەوێك لە هەمان کاتدا بخەوە و لە حەوت بۆ هەشت کاتژمێر کەمتر نەبێت.
٣. لە شوێنی فێنکدا زیاتر بمێنەرەوە، چونکە ژیان لە ناوچە ساردەکاندا وادەکات نیشانەکانی پیری دوابکەون.
٤. دووربکەوەرەوە لە بەرکەوتنی راستەوخۆ بە تیشکی خۆر و بەبێ بەکارهێنانی دژەخۆر هەرگیز مەچۆرە دەرەوە.
٥. خواردنی تەندروست بخۆ و دووربکەوەرەوە لە خواردنی چەور و شیرین.