سەردێڕ:

مەسعود بارزانی: حکومەتی داهاتوو دەبێت لەسەر بنەمای یەک هەرێم و پەرلەمان و حکومەت بێت

PM:01:35:31/10/2024

2164 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی پارتى رایگەیاند، هەڵبژاردن تەواو بووە و کاتی گفتوگۆیە بۆ پێكهێنانی حکومەت و دەبێت حکومەتی داهاتوو لەسەر بنەمای یەک هەرێم، یەک پەرلەمان و یەک حکومەت بێت لە نێوان لایەنەکاندا.


مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتى ئاماژەى بەوە کردووە، بەجدی رێگری بكرێت لەو كارە نایاساییانەی دەكران، وەك دروستكردنی كارخانەی مادەی هۆشبەر یان بازرگانیكردن بە مادەی هۆشبەر یان تیرۆر و لادانان لە یاسا، دەبێت سنورێك ئەم شتانە دانبرێت و یاسا سەروەر بێت.

دوێنێش، نێچیرڤان بارزانى لە دوایین پانێڵى دیدارى مێرى کە لە شارى هەولێر بەڕێوەچوو قسەى لەسەر ئەنجامى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان کرد و رایگەیاند، هەڵبژاردن بۆ هەرێمى کوردستان گرنگ بوو، چونکە سەرچاوەی رەوایەتیدانە بە دەسەڵات و دواکەوتنی زۆر خراپ بوو.

وتیشى، دەبێت پەلە بکەین لە پێکهێنانى حکومەت، ئەگەرنا زەرەر دەکەین، چونکە بارودۆخى ناوچەکە لە گۆڕاندایە و دەبێت کێشەکانى نێوان هەرێم و بەغداش زووتر چارەسەر بکرێن.













گەلەری

‌بەپەلە