AM:11:52:31/10/2024
852 جار خوێندراوەتەوە
فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، ئامادەن بۆ ئەنجامدانى دیالۆگ لەگەڵ هەموو لایەنەکان بەتایبەت تورکیا، وتیشی، داوا لە نێوەندگیرە نێودەوڵەتییەکان دەکەن پرسی بۆردومانکردنی رۆژئاوای کوردستان لەلایەن تورکیاوە چارەسەر بکەن.
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئاماژە بەوەکردووە، تورکیا هێرشەکەی سەر دامەزراوەی پیشەسازیی فڕۆکەوانیی تورکیا، وەکو بیانوویەک بەکاردەهێنێت بۆ هێرشکردنە سەر ناوچەکانى باکور و خۆرهەڵاتى سوریا.
لەبارەی پڕۆسەی
ئاشتی لە تورکیا، مەزڵوم عەبدی باسی لەوەکردووە، پڕۆسەی ئاشتی کاریگەری ئەرێنی لەسەر
پرسی کورد لە سوریا دەبێت.
لە رۆژی ٢٢ی ئەم
مانگەوە پڕۆسەی ئاشتی لەناو پەرلەمانی تورکیادا جوڵێنراوە و رۆژێک دوای ئەوەش هێرشێکی
چەکداری بۆسەر دامەزراوەی پیشەسازیی فڕۆکەوانیی تورکیا ئەنجامدرا.
دوابەدوای ئەوەش
تورکیا هێرش و بۆردومانەکانی بۆسەر باشوور و رۆژئاوای کوردستان دەستپێکرد و تاوەکو
ئێستا بەهۆی هێرشەکانەوە ٢٣ کەس گیانیان لەدەستدا.