AM:09:38:31/10/2024
2036 جار خوێندراوەتەوە
لە لیستی دەوڵەمەندەکانی چیندا ژانگ یمینگ دامەزرێنەری کۆمپانیای بایتدانس کە خاوەنی تیک تۆکە، پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
سامانەکەی گەیشتە ٤٩.٣ ملیار دۆلار، کە زیاتر بوو لە سامانی رکابەرەکانی کە لە بواری خانووبەرە و وزە کاریان دەکرد، جێگای سەرنجە کە ژانگ تەمەنی ٤١ ساڵە لە ساڵی ٢٠٢١ دەستی لە پۆستی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای بایتدانس کێشاوەتەوە و بووە ١٨ـهەمین کەس کە لەسەر تەختی دەوڵەمەندترین کەسانی چین دابنیشێت لەماوەی ٢٦ ساڵدا دوای ئەوەی لە لیستی هورونی دەوڵەمەندترین کەسانی چیندا یەکەم بوو.
ژانگ پێش ژۆنگ شانشانی سەرمایەداری ئاوی بوتڵ کەوت، دوای ئەوەی سامانەکەی بەڕێژەی 24% دابەزی و گەیشتە 47.9 ملیار دۆلار، بەمەش بۆ پلەی دووەم دابەزی.
لە پلەی سێیەمی لیستەکەدا پۆنی ما دامەزرێنەری کۆمپانیای تێنسێنت بوو، لە بەرامبەردا کۆڵین هوانگ دامەزرێنەری کۆمپانیای بی دی دی هۆڵدینگ بۆ پلەی چوارەم دابەزی، تەنانەت لە کاتێکدا داهاتی پلاتفۆرمی بازرگانی ئەلیکترۆنی کۆمپانیاکەیان، پیندودو و تیمۆ، بەردەوام بوو لە گەشەکردن.
هەروەها ژمارەی ملیاردێرەکانی ناو لیستەکە ١٤٢ کەس کەمیکردووە و گەیشتووەتە ٧٥٣ کەس، کە زیاتر لە یەک لەسەر سێ کەمی کردووە لە ساڵی ٢٠٢١دا.