سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند، یەکێتى لە هەڵبژاردنى پەرلەمانی کوردستان سەرکەوتوو بوو. دەشڵیت، بەبێ یەکێتی پێکهێنانی حکومەت مەحاڵە.
بافڵ تاڵەبانى سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند، باڵانسى هێز لە هەرێمى کوردستاندا رێک کراوەتەوە و ئێستا هیچ حزبێک ناتوانێت وەک پێشوو حکومەت پێکبهێنێت.
دەشڵێت، پێویستە یەکڕیزیی سیاسی لە هەرێمى
کوردستاندا دروست بکرێتەوە و ئامادەیی یەکێتیشى دەربڕى بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ هەموو
لایەنەکان بۆ پێکهێنانى حکومەت.
پێشتریش، سەعدى پیرە وتەبێژی یەکێتیی لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکانى حزبەکەى باسى
لەوە کرد، نابێت حکومەت، حکومەتى لایەنێک بێت و یەکێتیش بەشدار بێت تێیدا بەڵکو
ئەمجارە کابینەى حکومەت پێویستە کابینەى هاوبەش بێت.