سەردێڕ:

ئەمڕۆ ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان رادەگەیەنرێت

AM:09:50:30/10/2024

1384 جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان رادەگەیەنن.


کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، دوای ١٠ رۆژ لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە، کاتژمێر ١٠:٠٠ـی بەیانی، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکە بڵاو دەکەنەوە.
لە رۆژانی ١٨ و ٢٠ـی ئەم مانگەدا، دەنگدانی تایبەت و گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە چوو، لە رۆژی ٢١ـی ئەم مانگەش، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی ئەنجامە بەراییەکانی بڵاو کردەوە و ئاماژەی بەوە کرد، دوو ملیۆن و ٨٩٩ هەزار و ٥٧٨ کەس مافی دەنگدانیان هەبووە و لەو ژمارەیەش، دوو ملیۆن و ٨٧ هەزار و ٩٧٢ کەس بە رێژەی ٧٢٪ بەشدار بوون لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان.

بە گوێرەی ئەنجامە بەراییەکان، ژمارەی دەنگی لایەنەکان بەم جۆرە بوون:

بازنەی هەولێر

بە گوێرەی ئەنجامە بەراییەکان، لە بازنەی هەولێر بە دەنگدانی گشتی و تایبەت، بە رێژەی ٧٤.٥٣٪، ٧٦٢ هەزار و ٩٢٩ کەس دەنگیان داوە.

نەوەی نوێ؛ ١٠٣ هەزار و ٦٨٤ دەنگ

پارتی؛ ٣٤٥ هەزار و ٨٢٢ دەنگ

یەکێتی؛ ١١٠ هەزار و ٣٥٣ دەنگ

یەکگرتووی ئیسلامی؛ ٢٤ هەزار و ٦٥دەنگ

کۆمەڵی دادگەری؛ ٢٠ هەزار و ١٩١ دەنگ

بەرەی گەل؛ نۆ هەزار و ٧٣٥ دەنگ

رەوتی هەڵوێست؛ ١٦ هەزار و ٧٣٦ دەنگ

بازنەی سلێمانی

بە گوێرەی ئەنجامە بەراییەکان، لە بازنەی سلێمانی بە دەنگدانی گشتی و تایبەت، بە رێژەی ٦٥.٨١٪، ٧١٥ هەزار و ٤٩٩ کەس دەنگیان داوە.

نەوەی نوێ؛ ١٣٦ هەزار و ١٣١ دەنگ

پارتی؛ ٥٧ هەزار و ٨٣٢ دەنگ

یەکێتی؛ ٢٥٦ هەزار و ٨١٣ دەنگ

یەکگرتووی ئیسلامی؛ ٤٢ هەزار و ٦٢٢ دەنگ

کۆمەڵی دادگەری؛ ٣٦ هەزار و ٦٢٧ دەنگ

بەرەی گەل؛ ٢٠ هەزار و ٣٠٠ دەنگ

رەوتی هەڵوێست؛ ٢٩ هەزار و ٣٤٦ دەنگ

بازنەی دهۆک

بە گوێرەی ئەنجامە بەراییەکان، لە بازنەی دهۆک بە دەنگدانی گشتی و تایبەت، بە رێژەی ٧٨.١٤٪، ٥٦٤ هەزار و ٤٩٤ کەس دەنگیان داوە.

نەوەی نوێ؛ ٤٦ هەزار و٤٤٤ دەنگ

پارتی؛ ٤٠٠ هەزار و ٦٠٣ دەنگ

یەکێتی؛ ٢٨ هەزار و ٤٤٥ دەنگ

یەکگرتووی ئیسلامی؛ ٤٢ هەزار و ٤٤٧ دەنگ

کۆمەڵی دادگەری؛ سێ هەزار و ٦٧٧ دەنگ

بەرەی گەل؛ دوو هەزار و ٦٠٥ دەنگ

رەوتی هەڵوێست؛ هەشت هەزار و ٤١٠ دەنگ

بازنەی هەڵەبجە

بە گوێرەی ئەنجامە بەراییەکان، لە بازنەی هەڵەبجە بە دەنگدانی گشتی و تایبەت، بە رێژەی ٦٩.١٦٪، ٤١ هەزار و ٦٧١ کەس دەنگیان داوە.

نەوەی نوێ؛ چوار هەزار و ٧٣٢ دەنگ

پارتی؛ چوار هەزار و ٩٤٠ دەنگ

یەکێتی؛ ١٢ هەزار و ٥٣٠ دەنگ

یەکگرتووی ئیسلامی؛ حەوت هەزار و ٨٤٧ دەنگ

کۆمەڵی دادگەری؛ چوار هەزار و ٢١٥ دەنگ

بەرەی گەل؛ ٧٢٥ دەنگ

رەوتی هەڵوێست؛ هەزار و ٢٨٣ دەنگ













گەلەری

‌بەپەلە