سەردێڕ:

بۆچی لە پایزدا هەست بە تەزووی کارەبا دەکەین؟

PM:03:05:29/10/2024

2064 جار خوێندراوەتەوە

زۆر کەس هەندێک جار هەست بە "تەزووی سووکی کارەبا" دەکەن کاتێک دەست لە دەستکی ئۆتۆمبێلەکەیان دەدەن یان لە کاتی دەستگرتنی کەسی بەرامبەریان.


هۆکاری سەرەکی ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ گواستنەوەی بارگەی کارەبایی بچووک بەهۆی بەرکەوتنی جەستە لەگەڵ کەرەستەی جیاواز.

بەگوتەی شارەزایان، کاتێک جەستەی مرۆڤ بەرکەوتەی مادەکانی وەکو موو یان ریشاڵی دەستکرد دەبێت، بارگەی کارەبایی دروست دەبێت کە لە کاتی بەرکەوتن لەگەڵ تەنێکی تردا دەگوازرێتەوە، بەتایبەتی لە کەشوهەوای وشکدا کە شێی کەم بێت، ئەمەش دەبێتە هۆی زیاتر کەڵەکەبوونی بارگەی کارەبایی.

ئەم دیاردەیە بەشێوەیەکی بەرچاو لە کاتی لەبەرکردنی جلوبەرگێکدا روودەدات کە لە ریشاڵی دەستکرد یان خوری دروستکراوە و خواردنی بڕێکی زۆر خوێ و وشکبوونەوەی پێستیش هۆکارە، چونکە ئەم هۆکارانە بەشدارن لە ئاسانکاری کەڵەکەبوونی بارگەی کارەبایی لەسەر جەستە.

بۆ کەمکردنەوەی کاریگەری ئەو بارگاویبوونە، پسپۆڕان ئامۆژگاری لەبەرکردنی ئەو جلوبەرگانە دەکەن کە لە خوری یان لۆکەی سروشتی دروستکراون و ماددەی نایلۆنیان کەمە، بەتایبەتی لە وەرزی زستاندا، هەروەها دوورکەوتنەوە لە خوری دەستکرد.

باشترە پێڵاوی لاستیک یان چەرم لەپێ بکرێت کە یارمەتی کەمکردنەوەی کەڵەکەبوونی بارگاویکردنەوە دەدات جگە لەوەش باشترە بڕێکی پێویست ئاو بخورێتەوە بۆ پاراستنی شێی جەستە و شێدارکردنی پێست بە بەکارهێنانی کرێمی گونجاو، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی کەڵەکەبوونی بارگەی کارەبایی.













گەلەری

‌بەپەلە