PM:06:57:02/01/2025
1948 جار خوێندراوەتەوە
لە ماوەی ١١ مانگدا ئەمەریکا بە بەھای ٢٢ ملیار دۆلار ھاوکاری سەربازیی پێشکەشی ئیسرائیل کردووە.
ئەمرۆ پێنجشەممە ٢ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، پەیمانگای نێودەوڵەتی ستۆکھۆڵم بۆ توێژینەوەی ئاشتی رایگەیاند، "لە دەستپێکی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە لە تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٣ تاکو ئابی ٢٠٢٤، ئەمەریکا بە بەھای ٢٢ ملیار دۆلار ھاوکاری سەربازیی پێشکەشی ئیسرائیل کردووە".
ئاماژەی بەوەشکردووە،
لەو ماوەیەدا، ئەمەریکا ٥٠ ھەزار تەن چەک و تەقەمەنی وەک ھاوکاری سەربازی بۆ ئیسرائیل
ناردووە.
ئەوەشی خستەڕوو،
لە ساڵی ٢٠١٩ بۆ ساڵی ٢٠٢٣ لە سەدا ٦٩ـی ھاوردەکردنی چەک لەلایەن ئیسرائیلەوە لە ئەمەریکاوە
بووە و بەم دواییانە ڕێژەکە بۆ سەدا ٧٨ بەرز بووەتەوە.