PM:01:48:29/10/2024
1660 جار خوێندراوەتەوە
نەخۆشی شەکرە ئاماژەیە بۆ کۆمەڵێک نەخۆشی کە کاریگەرییان لەسەر رێژەی شەکری خوێن لە جەستەدا هەیە، گلوکۆز سەرچاوەیەکی گرنگی وزەیە بۆ ئەو خانانەی کە ماسولکە و شانەکان پێکدەهێنن، هەروەها سەرچاوەی سەرەکی وزەیە بۆ مێشک.
بەگوێرەی ماڵپەڕی "Times Now"، توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکردووە پیاز بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەوەی شەکری خوێن کەمدەکاتەوە،شارەزایان ڕوونیان کردەوە کە پیاز دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی ئاستی بەرزی شەکر لە خوێندا تا نیوە.
دکتۆر ئەنتۆنی ئۆگەر، توێژەری سەرەکی توێژینەوەکە لە نەیجیریا دەڵێت "پیاز هەرزانە و بە ئاسانی دەستدەکەوێت و وەک تەواوکەرێکی خۆراکی دەتواندرێت بەکاربهێندرێت"
بەپێی وتەی دکتۆر ئۆگەر ئەو کەسانەی رۆژانە پیازیان خواردووە ریژەی شکرەکەیان بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە، هەروەها باسی لە چەندین سوودی تەندروستی پیاز کرد کە رێگریکری دەکات لە گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان بە رێژەی ٥٠% مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی گەدە و هەرس و کۆئەندامی هەناسە کەمدەکاتەوە، رێگری لە برینی گەدە دەکات بە رێگریکردن لە گەشەکردنی بەکتریاکانی گەدە، بۆ رێگریکردن لە خراپ بوونی ددانەکان و چارەسەرکردنی هەوکردنی دەم بەکاردێت، میکرۆبەکانی ناو دەم و قورگ لەناو دەبات، بڕێکی زۆر ترشی ئەمینی تێدایە کاریگەرییەکی بەهێزی هەیە پاککردنەوەی ژەهر لە جەستەدا، پیاز باشترین چارەسەرە بۆ کێشەکانی هەناسەدان وەک، کۆکە و لوتگیران و پەتای وەرزی.