هەڵامەت پەتایەکی باوە و زۆربەی کەسەکان تووشی دەبن، گرنگە لەدەرکەوتنی نیشانە سەرەتاییەکاندا پێی بزانیت و خێرا چارەسەری بۆ بدۆزیتەوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی تەندروستی ماڵپەڕی هێڵسلاین، کۆمەڵێك رێگە خراوەتە ڕوو کە لە دەرکەوتنی نیشانەکانی پەتای هەڵامەتدا دەتوانرێت بگیرێنە بەر، بەم جۆرە:
نیشانە سەرەتاییەکانی هەڵامەت:
- ماندوویەتی.
-تای لەپڕ.
- ئازار و خورانی قورگ.
- کۆکە.
- هەستکردن بەسەرما.
- ئازاری ماسولەکە و جەستە.
- هاتنەخوارەوەی ئاو بە لووتدا.
دوای دەرکەوتنی نیشانە سەرەتاییەکان چی بکرێت:
١. دەستەکانت بۆ ماوەی ٢٠ چرکە بە بەردوامی بشۆ.
٢. لەکاتی پژمیندا بە قۆڵت لوت و دەمت بگرە بۆ ئەوەی ڤایرۆسەکە بڵاو نەبێتەوە.
٣. ئەو خواردنانە بخۆ کە سیستمی بەرگری بەرز دەکەنەوە، وەک سەوزە و میوە.
٤. خواردنەوەی شلەمەنی، بەتایبەت ئاو و چا و ئەو خواردنەوانەی شەکریان کەم تێدایە.
٥. هەمیشە با کلێنس، حەبی ئازارشکێن و هەڵامەتت پێبێت.
٦. مەچۆرەوە بۆ دەوام و لەماڵەوە پشووبدە.
٧. تا دەتوانیت پشوو وەربگرە و خۆت ماندوو مەکە.