سەردێڕ:

تورکیا؛ لە هێرشێکی چەکداریدا چوار کەس کوژران و چەند کەسێک بریندار بوون

PM:04:29:23/10/2024

7968 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، هێرشێکی چەکداری کراوەتە سەر دامەزراوەی پیشەسازیی فڕۆکەوانیی تورکیا و بەهۆیەوە چەند کەسێک کوژران و چەند کەسێکی دیکەش بریندار بوون.


بەگوێرەی زانیارییەکان هێرشێکی چەکداری کراوەتە سەر، کارگەی دروستکردنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانە لە ئەنقەرە. عەلی یەرلیکایا وەزیری ناوخۆی تورکیاش رایگەیاند، بەهۆی هێرشەکەوە چەند کەسێک گیانیان لەدەستداوە و برینداریش هەیە.

 

باسی لەوەش کردووە، رووداوەکە بەجۆرێک بووە سەرەتا دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز  و دواتر دەنگی تەقە بیستراوە.

میدیا تورکییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، تا ئیستا لەناو کارگەکەدا رووبەڕووبوونەوەی هێزە ئەمنییەکان و چەکدارەکان بەردەوامە و بەهۆی هێرشەکەوە چوار کەس گیانیان لەدەستداوە.


 













گەلەری