وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، لەگەڵ تورکمانستان رێککەوتن نامەیەکیان واژۆکردوە بۆ هاوردەکردنی ٢٠ ملیۆن مەتر سێجا غاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا.
ئەحمەد موسا وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق بۆ میدیا عێراقییەکان ئاماژەی بەوەش کردوە، لە ئێستادا بەهۆی نەبوونی غازی تەواوەوە بەرهەمهێنانی کارەبا بەڕێژەی ١٠ هەزار مێگاوات کەمی کردوە.
باسی لەوەشکرد، بۆ پڕکردنەوە پێداویستییەکانی وێستگەکانی کارەبا لەگەڵ
تورکمانستان ریککەوتن نامەیەکیان واژۆکردوە بۆ دابینکردنی ٢٠ ملیۆن مەتر سێجا بۆ ئەو
وێستگانە، تاوەکو بتوانن کارەبای تەواو دابین بکەن.
ئەوەشی خستە روو، هەناردەکردنی غازەکە لە تورکمانستانەوە بەگوێرەی رێککەوتنامەکە
دوای خەرجکردنی بودجەی هاوردەکردنەکە دەستپێدەکات.