لە بازاڕەکانی هەرێم و بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو، نرخی زێڕ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و هەر مسقاڵێک لەو کانزا زەردە بەراورد بە دوێنێ پێنج بۆ شەش هەزار دینار بەرز بووەتەوە.
ئەمڕۆ هەینی، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و لە ئێستادا مسقاڵێک زێڕی عەیار ٢١ بە ٥٩٦ هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
بە گوێرەی پێنوێنیی جیهانیی زێڕ، نرخەکەی لە بازاڕەکانی جیهانیشدا روو لە
بەرزییە و ئۆنسەیەکی بە دوو هەزار و ٧١١ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هاوکات، گرامێک لەو کانزا زەردە بە ٨٧ دۆلار و ١٨ سەنت و کیلۆگرامێکیش بە ٨٧
هەزار و ١٧٥ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم:
زێڕی عەیار ١٨ بە ٥١٠ هەزار دینارە
زێڕی عەیار ٢١ بە ٥٩٦ هەزار دینارە
زێڕی عەیار ٢٢ بە ٦٢٤ هەزار دینارە
زێڕی عەیار ٢٤ بە ٦٨٢ هەزار دینارە