PM:08:39:10/10/2024
1468 جار خوێندراوەتەوە
یەدەگی زێڕی عێراق لە ماوەی دوومانگی رابردوودا چوار تۆن زیادی کردووە و لە ئێستادا یەدەگی زێڕی عێراق گەیشتووەتە زیاتر لە ١٥٢ تۆن.
بەگوێرەی خشتەی ئەنجومەنی زێڕی جیهانی، عێراق لەناو وڵاتانی عەرەبیدا پلەی سێیەمی هەیە لە یەدەگی زێڕدا لەدوای وڵاتانی سعودیە و لوبنانەوە دێت و لە ئێستادا یەدەگی زێڕی گەیشتووەتە ١٥٢ تۆن و ٦٠٠ کیلۆ.
هەر بەپێی خشتەی ئەنجومەنەکە، عێراق لەناو وڵاتانی جیهاندا ناوی لە ریزبەندی
١٠٠ وڵاتی جیهاندا هەیە بۆ یەدەگی زێڕ و لە جیهاندا پلەی ٢٩یەمی گرتووە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر عێراق یەدەگی زێڕی ١٤٨ تۆن و ٣٠٠ کیلۆ بووە و تەنها
لە ماوەی دوو مانگدا توانیویەتی یەدەگی زێڕی بە ئاستێکی بەرچاو زیاد بکات.