سەردێڕ:

لە مانگی ١٠ـدا؛ تا ئێستا مامۆستایانی گرێبەست مووچەیان وەرنەگرتووە

PM:12:23:10/10/2024

1188 جار خوێندراوەتەوە

نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بڕیار بوو چوارشەممە مووچە وەربگرن، بەڵام تائێستا مووچەیان وەرنەگرتووە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بڕیار بوو رۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی شەش وەربگرن، بەڵام پێیان وتراوە پارە نییە.

مامۆستایەکی گرێبەست باسی لەوە کرد، هەرچەندە دەبوو چوارشەممەی رابردوو مووچە وەربگرن، پێیان وتراوە رەنگە سێشەممە یان چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو مووچەکانیان وەربگرن.

ئەوەشی خستە روو تا ئێستا چارەنووسی مووچەی مانگی حەوت و هەشت نادیارە و بەو پێیەی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاندبوو کە لە مووچەی مانگی نۆوە مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ مامۆستایانی هەمیشەیدا مووچە وەردەگرن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، مانگی رابردوو دوای چەندان ساڵ لە داواکردن و خۆپیشاندان بڕیاردرا سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ کە ژمارەیان ٣٧ هەزار وانەبێژە کران بە گرێبەست، بەڵام گرێبەستەکە هیچ مافێکی مامۆستایانی تێدا نەپارێزراوە.

هاوکات، گرێبەستەکان بەجۆرێکن هەرکاتێک حکومەت کە لایەنی یەکەمە کاری بە لایەنی دووەم واتە مامۆستایانی گرێبەست نەما دەتوانێت تاکلایەنە و بەبێ گەڕانەوە بۆدادگا کۆتایی بە گرێبەستەکە بهێنێت.
کارزان تاریق- سلێمانی 













گەلەری