PM:04:20:08/10/2024
1220 جار خوێندراوەتەوە
ئەنجومەنی زێڕی جیهانی رایگەیاند، لە مانگی رابردوودا یەدەگی زێڕی عێراق زیاتر لە ١٥٢ تۆن بووە و لە ریزبەندی ٢٩ـیەمین وڵاتانی جیهان بووە کە خاوەنی زۆرترین یەدەگی زێڕن.
ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنی زێڕی جیهانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە مانگی رابردوودا یەدەگی زێڕی عێراق زیادی کردووە و ١٥٢ تۆنی تێپەڕاندووە.
ئاماژە بەوەش کراوە، لەو مانگەدا عێراق
لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی پلەی سێیەم و لەنێو وڵاتانی جیهانیشدا پلەی ٢٩ـیەمی لە
ریزبەندی ئەو وڵاتانە بەدەستهێناوە کە خاوەنی زۆرترین یەدەگی زێڕن.
باس لەوەش کراوە، ئەمریکا لە
پلەی یەکەمی ئەو وڵاتانە هاتووە کە زۆرترین یەدەگی زێڕیان هەبووە و دوای ئەو
ئەڵمانیا بە پلەی دووەم و ئیتاڵیا بە پلەی سێیەم دێن.