سەردێڕ:

ئەم مانگەش؛ بەشێک لە خانەنشینانی هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ مووچەیان دواکەوت

AM:11:22:08/10/2024

1256 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، ئەمڕۆش بەشێک لە خانەنشینانی هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ مووچەیان وەرنەگرتووە و پێیان وتراوە ئەمڕۆ پارە لە بانکدا نەماوە و مووچە وەرناگرن.


ئەمڕۆ سێشەممە، بڕیار بوو کۆتا رۆژی دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت بێت، بەڵام تا ئێستا بەشێک لە خانەنشینانی هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ مووچەیان وەرنەگرتووە.

ئەو خانەنشینانە باس لەوە دەکەن، ئەمڕۆش پێیان وتراوە پارە نییە و ناچارن بە دەست و گیرفانی بەتاڵەوە بگەڕێنەوە ماڵەوە.

مانگی رابردووش مووچەی خانەنشینانی هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ دواکەوت و خانەنشینان دەڵێت، چەندان ساڵ لەنێو هێزەکانی پێشمەرگەوە خزمەتی خاک و نیشتمانیان کردووە بەڵام ئەوە وەفای دەسەڵاتی پارتی و یەکێتییە بۆیان و مووچەکانیان دوادەخەن.

ئەوەش سەرەڕای نەگونجاوی میکانیزمی دابەشکردنی مووچەی خانەنشیان کە وەک خۆیان ئاماژەی پێدەکەن، ماندووکەرە و پێویستە لەبەر خۆر و باران و بە گەرما و سەرما لە نۆرەدا چاوەڕی بکەن.

چۆمان مەحمود- سلێمانی













گەلەری