سەردێڕ:

یەدەگی زێڕی روسیا پلەی پێنجەمە لە جیهاندا و بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە

AM:09:56:08/10/2024

1484 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندی روسیا رایگەیاند، لە مانگی رابردوودا یەدەگی زێری وڵاتەکە ٥.٨٪ زیادی کردووە کە بە ١٩٩.٨ ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت و وڵاتەکەی خاوەنی پێنجەم بەهێزترین یەدەگی زێڕە لە جیهاندا.


ئەمڕۆ سێشەممە، بانکی ناوەندی روسیا لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە ساڵی ٢٠٢٢ و لە دوای سزا ئابوورییەکانی ئەمریکا و ئەوروپا دەستیان کردووە بە کۆکردنەوەی یەدەگی زێر.

ئەوەشی خستە روو، لە مانگی رابردوودا یەدەگی زێری وڵاتەکە ٥.٨٪ زیادی کردووە و بە ١٩٩.٨ ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت و لە ساڵی رابردوودا بە بەهای ١٨٨.٨ ملیار دۆلار خاوەنی زێڕ بوون و ئەوەش پێشکەوتنێکی بەرچاوە.

هاوکات، روسیا خاوەنی پلەی پێنجەمە لەسەر ئاستی جیهان بۆ یەدەگی زێڕ و ئەمریکا پلەی یەکەم دێت و ئەڵمانیا بە پلەی دووەم و ئیتاڵیا و فەرەنساش پلەی سێیەم و چوارەمیان گرتووە.

دواتریش، چین و سویسرا و یابان و هند و هۆڵەندا و تورکیا دێن و عێراقیش لە پلەی ٢٧ـەمینی جیهان و پێنجەمی وڵاتانی عەرەبیدایە.













گەلەری