چەند چەکدارێکی نزیک لە مەسرور بارزانی لە هەولێر هاوڵاتییەک دەکوژن و کەسوکارەکەشی دەڵێن، "کوڕەکەمان کوژراوە و سکاڵاشمان لێ وەرناگیرێت".
لە سەرەتای مانگی رابردوودا چەند چەکدارێکی پارتی تەقەیان لە گەنجێک کرد بە ناوی یونس حەبیب، پاش چوار رۆژ لە مانەوە لە نەخۆشخانە یونس گیانی لەدەستدا.
لەو ماوەیەی یونس لە نەخۆشخانەدا مابووەوە رێگەیان بە
کەسوکارەکەی نەدا سەردانی بکەن و هیچ هەواڵێکی کوڕەکەیان پێنەوتن، ئێستاش دوای
رووداوەکە کەسوکارەکەی باس لەوەدەکەن، "هەر بنکەیەک دەمان نێرێت بۆ بنکەیەکی
دیکە و پێمان دەڵێن مامەڵەکە لای ئێمە نییە".
بە وتەی کەسوکارەکەی، یونس پێشمەرگە بووە و کاری
جوتیاریشی کردووە. دەشڵێن، "نە یونس نە بنەماڵەکەمان کێشەی لەگەڵ کەسدا
نەبووە".
ئەوەش دەخەنە روو، "چونکە کێشەمان لەگەڵ کەسدا نەبووە،
بۆیە گومانمان لە کەس نییە و ناشزانین روو بکەینە کوێ بۆ سەندنەوەی مافی کوڕەکەمان
و دۆزینەوەی بکوژەکە".