سەردێڕ:

نرخی زێر لە یەکەم هەفتەی ٢٠٢٥دا دابەزی

AM:09:32:04/01/2025

10892 جار خوێندراوەتەوە

بەپێى داتاکانى بازاڕى جیهانى زێڕ نرخى یەک ئۆنسە زێڕ لە دوو هەزار و ٦٦٣ دۆلارەوە نزم بووەوە بۆ دوو هەزار و ٦٤٠ دۆلار، کە بەراورد بە دوێنێ ٢٣ دۆلار کەمی کردووە، لە بازاڕەکانی هەرێمیشدا نرخەکەی دابەزیوە بەراورد بە رۆژی رابردوو.


ئەمڕۆ شەممە ٤ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازارەکانی جیهاندا گەیشتە دوو هەزار و ٦٤٠ دۆلار، هەروەها لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەراورد بە دوێنێ ٦ دۆلار کەمی کردووە.

هاوکات، بە پێی وتەی شارەزایان چاوەڕوان دەکرێت لەگەڵ دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپدا گۆاڕنکاری لە نرخی زێڕدا رووبدات بەو پێیەی ترەمپ رایگەیاندووە، دەیەوێت باجی گومرگ زیادبکات ئەوەش ترسی هەڵاوسانی لێدەکەوێتەوە و لە بەرامبەریشدا بانکی ناوەندی ناچارە بەهای دۆلار بەرزبکاتەوە، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاریش بەمانای دابەزینی نرخی زێڕ دێت.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٤٨٦ ھەزار دینارە

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٥٦٨ ھەزار دینارە

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٥٩٦ هەزار دینارە

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٦٤٩ هەزار دینارە













گەلەری