سەردێڕ:

کۆمپانیای پیگاسۆسی تورکی راگرتنی گەشتەکانی بۆ عێراق و ئێران و ئوردون درێژ کردەوە

PM:12:10:05/10/2024

2000 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای پیگاسۆسی تورکی رایگەیاند، ماوەی راگرتنی گەشتەکانیان بۆ هەریەک لە عێراق و ئێران و ئوردون درێژ کردووەتەوە.


دوای هێرشەکانی ئێران بۆسەر ئیسرائیل، کۆمپانیای پیگاسۆسی تورکی گەشتەکانی بۆ عێراق و ئێران و ئوردون راگرت و لەئێستاشدا ماوەی راگرتنی گەشتەکانی تاوەکو رۆژی چوارشەممەی داهاتوو درێژ کردووەتەوە.

راگرتنی گەشتەکانی کۆمپانیاکە سەرجەم ئەو گەشتانەش دەگرێتەوە کە بە ئاسمانی ئەو سێ وڵاتەدا تێدەپەڕن.

رۆژی سێشەممەی رابردوو، ئێران بە سەدان موشەک هێرشیکردە سەر ئیسرائیل، کە بەهۆیەوە زیانی گیانی و ماددی لێکەوتەوە و بووە هۆی داخستنی ئاسمانی وڵاتەکە بەرووی چەندین گەشتدا.

دواتر لە راگەیەنراوێکدا ئێران بڵاویکردەوە، ئەو هێرشانە وەک وەڵامێک بووە، بۆ کوشتنی ئیسماعیل هەنییەی سەرۆکی مەکەبی سیاسی حەماس.













گەلەری