سەردێڕ:

لە مانگی ١٠ـدا خانەنشینان مووچەی مانگی هەشتیان وەرگرت

AM:08:43:04/10/2024

1928 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ خانەنشینان لە دۆخێکی سەختدا مووچەی مانگی هەشتیان وەرگرت و بەگوێرەی زانیارییەکان لە هەڵەبجە کێشە بۆ دابەشکردنی مووچەی خانەنشینی هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ دروست بووە.


ئەمڕۆ هەینی، دوای ئەوەی وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی بڵاوکردەوە، بەگوێرەی زانیارییەکان لە هەڵەبجە کێشە بۆ دابەشکردنی مووچەی خانەنشینی هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ دروست بووە و پێیان وتراوە پارە بۆ مووچەی ئێوە نەهاتووە و ئەمڕۆ دابەش ناکرێت.
خانەنشینان باس لەوە دەکەن، لە مانگی ١٠ـدا مووچەی مانگی هەشت وەردەگرن و میکانیزمی دابەشکردنی مووچەش لەگەڵ توانای ئەواندا ناگونجێت بەهۆی ئەوەی ئەوان بەتەمەن و ناتوانن ئەوەندە لە سەرەی وەرگرتنی مووچەدا چاوەڕێ بکەن. 
سەرەڕای درەنگ دابەشکردنی مووچە و خراپی دۆخی خانەنشینان لە قەرەباڵغی و تێکچوونی تەندروستیان لە سەرەی مووچەدا یەکێتی بە زۆرەملێ فۆڕمی هەژماری منی بەسەر خانەنشیناندا دابەش کردووە و پێی وتوون لە بەغداوە هاتووە هەرچەندە بەغدا چەندان جار ئەو پرۆژەیەی رەت کردووەتەوە. 
خانەنشینێک ئاماژەی بەوە کرد، "یەکێتی بەزۆر فۆڕمی هەژماری منی پێداوین و داوای کردووە لە ١٥ رۆژدا پڕی بکەینەوە کەچی لە میدیاکانەوە بانگەشەی ئەوە دەکات لە دژی پرۆژەکەیە و باوەڕمان بەو فۆرمە و بەو پرۆژەیە نییە و داوا دەکەین کەس پڕی نەکاتەوە." 
رۆژی چوارشەممە،  وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، رۆژی هەینی دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دەکەن و هەفتەی داهاتووش مووچەی مانگی ئەیلول دابەش دەکەن. ئەوەش دوای ئەوەی دوێنێ سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە زاری سودانییەوە رایگەیاند کە لەم دوو رۆژەدا موچە دەدرێت.















گەلەری