PM:08:23:03/10/2024
1964 جار خوێندراوەتەوە
دوای فشارەکان حکومەتى کاربەڕێکەر خشتەى مووچەى مانگی هەشتى بڵاوکردەوە، وەک پێشتر ئێن ئاڕ تى ئاشکرایکرد، وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند کە دوو هەفتە لەمەوبەر پارەی مووچەیان رەوانەی هەرێم کردووە و پارەی تەواوکاریی مووچەی شەش مانگی رابردووشیان بۆ هەرێم ناردووە.
سەرئەنجام هەموو شتێک لەسەر مووچە ئاشكرابوو، ئەوەی ئێن ئاڕ تی دوو هەفتەیە دەیڵێت وەک خۆی دەرچوو کە بەغدا پارەی مووچەی رەوانە کردووە، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، دوو هەفتە لەمەوبەر پارەی مووچەمان رەوانەی هەرێم کردووە و پارەی تەواوکاریی مووچەی شەش مانگی رابردووشمان بۆ هەرێم ناردووە.
دوای فشارەکانیش
حکومەتی کاربەڕێکەر خشەی مووچەی راگەیاند و لەماوەی پێنج رۆژدا لە رۆژی هەینی ٤ـی
١٠ـەوە تا سێ شەممە ٨ـی ١٠ مووچەی مانگی هەشت دابەش دەکرێت.
رەوانەکردنی
پارەی زیادەی مووچە و دابەشکردنی مووچەش تەنها رۆژێک دوای پەیوەندییەکی سودانی و سەرۆکی
فراکسیۆنی نەوەی نوێ دێت کە رایگەیاندبوو مووچەی مانگی نۆش رەوانە دەکەن.
وەک پێشتر ئێن
ئاڕ تی ئاشکرای کردبوو، بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی رێککەوتبوون مووچە بۆ دوو هەفتەی
کۆتایی بانگەشەی هەڵبژاردن دوابخەن تا مووچە و حەقی مووچەخۆران بکەنە دەستکەوتی خۆیان
و بڵێن لەدوو هەفتەدا دوو مووچە دەدەن، بەمەش حکومەتی کاربەڕێکەر سەلماندی کە
دواخستنی دابەشکردنی مووچە بە ئەنقەست بووە. ئێستا بەشێکی مووچەی مانگی نۆش رەوانەکراوە
بەڵام حکومەتی کاربەڕێکەر دەیەوێت ئەو مووچەیەش بخاتە هەفتەی کۆتایی بانگەشەی هەڵبژاردن
و ئەوکات دابەشی بکات.