ئاماژەی بەوەش کرد، پارەی تەواوکاریی مووچەی شەش مانگی رابردووشیان بۆ هەرێم
ناردووە.
هاوکات، بە گوێرەی زانیارییەکان، دواخستنی دابەشکردنی مووچە لەلایەن بنەماڵەی
بارزانی و تاڵەبانییەوە بە ئەنقەست بووە، تا لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا مووچە
دابەش بکەن و وەک بانگەشە بەکاری بهێنن.
ئەوەش لەکاتێکدایە، دوای دواخستنی بۆ ماوەی دوو هەفتە، ئەمڕۆ وەزارەتی
دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری لیستی مووچەی مانگی هەشتی بڵاو کردەوە و بە گوێرەی لیستەکەش،
سبەینێ هەینی، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت دەکرێت.