سەردێڕ:

وەزیری دارایی عێراق: تەواوی مووچەی مانگی هەشتمان بۆ هەرێم نارد

PM:01:17:02/10/2024

24056 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، تەواوی مووچەی مانگی هەشتیان بۆ هەرێم نارد و مووچەی مانگی نۆش دەنێرن.


تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، تەواوی مووچەی مانگی هەشتیان بۆ هەرێم ناردووە و مووچەی مانگی نۆش دەنێرن. وتیشی، ئەو لیستی موچەیەی له هەرێمەوە هاتووە هێشتا کێشەکانی چارەسەرنەکراوە.

دوێنێ سێشەممە، سروە عەبدولواحید سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ رایگەیاند، لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق قسەی کردووە و پێی راگەیاندووە، بڕیاریان داوە پارەی دیکە بۆ تەواوکردنی مووچەی مانگی هەشت بنێرن.

ئەوەشی خستووەتە روو، مووچەی مانگی هەشت بە تەواوی خەرج کراوە و دەستیان کردووە بە وردبینی مووچەی مانگی نۆ.

ئەوەش سەرەڕای ئەوەیە کە ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە پارەی پێویست بۆ مووچەی مووچەخۆران لە بەردەستدایە، بەڵام بە فەرمانی بنەماڵەی تاڵەبانی و بارزانی دەست بەسەر پارەکەدا گیراوە و بۆ مووچە خەرجناکرێت.


 













گەلەری