PM:07:58:01/10/2024
5068 جار خوێندراوەتەوە
میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردەوە، ئێران لەڕێگەی زیاتر لە ١٠٠ مووشەکەوە هێرشی کردە سەر ئیسرائیل. وەزیری گواستنەوەی عێراقیش دەڵێت، لە ئێستادا ئاسمانی عێراق بە رووی سەرجەم گەشتە ئاسامانییەکاندا داخراوە.
میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردەوە، ١٠٢ مووشەک لە ئێرانەوە ئاڕاستەی ئیسرائیل کراوە. سوپای پاسدارانی ئێرانیش رایگەیاند، لە وەڵامی کوژرانی هەریەکە لە ئیسماعیل هەنیەی سەرۆکی پێشووی مەکتەبی سیاسیی حەمماس و حەسەن نەسروڵڵا سەرۆکی پێشووی حزبوڵڵا، ئەو هێرشەیان ئەنجام داوە.
ئاماژە بەوەش کراوە، بەهۆی هێرشەکەوە زەنگی ئاگادارکردنەوە لە سەرتاسەری
وڵاتەکەدا لێدراوە.
باس لەوەش کراوە، تا ئێستا بە فەرمی ژمارەی گیانلەدەستدان و بریندار بوون
بەهۆی هێرشەکەوە بڵاو نەکراوەتەوە.
هاوکات، جگە لە عێراق، لە ئێستادا ئاسمانی هەریەکە لە وڵاتانی ئوردن و لوبنانیش بە رووی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکاندا داخراون.