سەردێڕ:

نرخی دۆلار دابەزی

PM:04:20:30/09/2024

2540 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم نرخی ١٠٠ دۆلار بۆ ١٥١ هەزار و ٨٥٠ دینار بەرز بووەوە، لە ئێستادا نرخەکەی رووی لە دابەزین کردووە.


لە ئێستادا لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم، ١٠٠ دۆلار بە ١٥١ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، ئەوەش بەراورد بە چەند کاتژمێری رابردوو، نزیکەی ٣٥٠ دینار لە نرخەکەی دابەزیوە.

هاوکات، بانکی ناوەندیی عێراق لە سەکۆی خستنەرووی دراوەکانەوە رایگەیاند، بۆ ئەمڕۆ ٢٦٣ ملیۆن و ٢٦ هەزار و ٥٩٨ دۆلاریان بە شێوەی کاش و حەواڵە بە بازرگانان و گەشتیاران فرۆشتووە.

ئاماژە بەوەش کراوە، لەو بڕە، ٢٥٠ ملیۆن و ٧٧٦ هەزار و ٥٩٨ دۆلاری بە شێوەی حەواڵە بووە و ١٢ ملیۆن و ٢٥٠ هەزاری بە شێوەی کاش بووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەراورد بە چەند هەفتەی رابردوو، نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم و عێراقیش رووی لە بەرزبوونەوە کردووە، شارەزایەکی بازاڕی دراوەکانیش بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەو بەرزبوونەوەیەی نرخی دۆلار هۆکارەکەی خواستی هاوڵاتیانە بۆ دەستڕاگەیشتنیان بە دۆلار، پێشبینیش دەکرێت لە چەند هەفتەی داهاتوودا، بانکی ناوەندی بە گرتنەبەری چەند رێکارێک، نرخی دۆلار بۆ خوار ١٥٠ هەزار دینار بگەڕێنێتەوە.













گەلەری