سەردێڕ:

کشتوکاڵی عێراق: ئەمساڵ بەرهەمی خورما زیادی کردووە

PM:09:38:21/09/2024

1308 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، بەرهەمی خورمای ئەمساڵ بەراورد بە دوو ساڵی رابردوو زیادی کردووە.


ئەمڕۆ شەممە، محەمەد خەزعەلی وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، تاوەکو ئێستا وەرزی پێگەیشتنی خورما تەواو نەبووە، هێشتا بڕی خورمای ئەمساڵ خەمڵاندنی بۆ نەکراوە، بەڵام بەپێی ئەو داتایانەی کە هەن رێژەی بەرهەمهێنانی ئەمساڵ باشترە لە دوو ساڵی رابردوو.

ئاماژەی بەوەش کردووە، بڕی ئەو خورمایەی هەناردەی دەرەوەی عێراقیان کردووە، بۆ ساڵی ٢٠٢٢ زیاتر لە ٦٥٠ هەزار تۆن بووە، ساڵی رابردووش نزیکەی ٧٢٥ هەزار تۆن خورما هەناردە کراوە.

ئەوەشی خستووەتە روو، زیادبوونی بڕی ئەو خورمایەی ساڵانە هەناردەی دەرەوەی عێراقی دەکەن، ئاماژەیە بۆ زیادبوونی بەرهەمی خورما، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر گرنگیدان بە پڕۆژەکانی وەبەرهێنانی کشتوکاڵی و بەرهەمەکە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتر وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاندبوو، زیاتر لە دوو ملیۆن نەمامی خورمایان چاندووە، تاوەکو لەم رێگەیەوە زیاتر گرنگی بدەن بە بەرهەمی کشتوکاڵی.













گەلەری