PM:11:02:20/09/2024
1676 جار خوێندراوەتەوە
هێڵی ئاسمانیی قەتەر رایگەیاندووە، هەڵگرتنی ئامێرەکانی پەیوەندیکردنی بێتەل هاوشێوەی پەیجەر لە گەشتەکاندا قەدەغەیە و نابێت هیچ سەرنشینێک ئەو ئامێرانە هەڵبگرێت لەکاتی گەشتەکاندا.
هێڵی ئاسمانیی قەتەر ئاماژەی بەوەش کردووە، قەدەغەیە سەرنشینەکان ئامێری پەیجەر، بێ وایەر و ئامێری هاوشێوەیان لە فڕۆکەدا یان لەناو جانتاکانیاندا هەڵبگرن.
ئەوەشی خستووەتە
روو، هەڵگرتنی ئەو جۆرە ئامێرانە گەشتەکانی هێڵی ئاسمانی قەتەر دەخەنە مەترسییەوە،
چونکە مەترسی تەقینەوەیان لەسەرە.
ئەوەش لەدوای
ئەوە دێت، رۆژی ١٧ـی ئەم مانگە لە باشووری لوبنان و بەیروت و بیقاع سەدان هەزار
ئامێری پەیجەر تەقینەوە و بووە هۆی گیانلەدەستدانی ٣٩ کەس و برینداربوونی سەدان کەسی دیکە.