بەڕێوەبەری شوێنەواری دهۆک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەمڕۆ پاشماوەی چەند کەلوپەلێک لە ئەشکەوتی چیای زاوا دۆزراونەتەوە، کە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی مرۆڤی نیاندەرتاڵ.
بێکەس برێکفانی بەڕێوەبەری شوێنەواری دهۆک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ئەنجامی بەردەوامی لێکۆڵینەوەکان لە ئەشکەوتی چیای زاوا، پاشماوەی چەند کەلوپەلێک دۆزراونەتەوە، کە چەند بەردێکن و لە شێوەی کەلوپەلدان.