سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، دوای مانگێک لە دەستپێکردنی هێرشیک بۆ سەر تونێلەکان و سەرەوەی ناوچەکانی خان یونس و دێر بەلاح، شەش تونێلیان تێکداوە و ٢٥٠ چەکداریشیان کوشتووە.
ئەمڕۆ هەینی، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، ماوەی نزیکی مانگێکە دەستیان بە هێرشێک بۆ سەر زەمینی و ژێرزەویش "تونێل"ـەکانی ناوچەکانی خان یونس و دێر بەلح کردووە.
ئاماژەی
بەوەش کرد، لەماوەی ئەو مانگەدا شەش تونێلیان بەدرێژایی شەش کیلۆمەتر تێکداوە و
٢٥٠ چەکداریشیان کوشتووە.
ئەوەشی
خستە روو، دەستیان بەسەر چەند شوێنێکدا گرتووە کە چەک و مووشەک و کەرەسەتەی سەربازیی
و هەواڵگرییان تێدا بووە.
هاوکات،
ئهنتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی رێكخراوی نهتهوه یهكگرتوهكان رایگەیاند، نیگهرانن
له تێكچونی دۆخی كهناری ڕۆژئاوا و داوای ڕاگرتنی دهستبهجێی ئۆپهراسیۆنهكانى
گرتن و هەڵکوتانە سەر هاوڵاتیانى فەلەستین دهكەن.
ئەوەش لە
کاتێکدایە، ئاگری شەڕ زیاتر لە ١٠ مانگە لە غەززە دەچێت بە ئاسماندا و بەهۆیەوە بە
ملیۆنان هاوڵاتی ئاوارە بوون و زیاتر لە ٤٠ هەزار کەسیش کوژراون، هیواکانیش بۆ کۆتایی
شەڕەکە بە نادیاری ماونەتەوە.