سەردێڕ:

شاندی حەماس لە گفتوگۆکانى تایبەت بە راگەیاندنى ئاگربەستی غەززە کشایەوە

PM:12:16:26/08/2024

1688 جار خوێندراوەتەوە

شاندی حەماس لە کۆبوونەوەکانی گەڕی دووەمی دانوستانەکان لە قاهیرە بۆ راگەیاندنى ئاگربەستی غەززە کشایەوە. دەشڵین، "ئیسرائیل مەرجى نوێى زیاد کردووە".


ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی حەماس رایگەیاند، بەشدارینەکردنی شاندی حەماس لەبەر ئەوە بووە کە ئیسرائیل مەرجەکانی ئاگربەستی زیاد کردووە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەوان بە پێشنیازەکەی جۆ بایدن بۆ ئاگربەست رازین و دەبێت هێزەکانی ئیسرائیل لە غەززە بکشێنەوە و ئاوارەکان بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان و ناوچەکان ئاوەدان بکرێتەوە و هەروەها بارمتەکانیش ئاڵوگۆڕ بکرێت.

لەلایەکی دیکەوە، سەرۆکی حزبوڵڵای لوبنان رایگەیاند، کۆتاییان بە هێرشەکانیان بۆسەر ئیسرائیل هێناوە کە لە بەرامبەر کوشتنی بەرپرسێکی حزبەکەیان ئەنجامیان دەدا و بەشێوازی تایبەت بە خۆیان وەڵامیان داوەتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ یەکشەممە، حزبوڵڵای لوبنان رایگەیاند، لەڕێگەی زیاتر لە ٣٠٠ مووشەکەوە هێرشێکی بەرفراوانیان کردووەتە سەر ئیسرائیل، ئەوەش لە وەڵامی کوژرانی سەرکردەیەکی سەربازی گروپەکەیان کە لە هێرشێکی ئیسرائیل لە باشووری بەیروت کوژرا. هاوکات بەهۆی هێرشەکانەوە بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێر باری لەناکاو لە ئیسرائیل راگەیەنرا.













گەلەری