سەردێڕ:

ئیسرائیل بڕیاری وەڵامدانەوەى هێرشەکەی لوبنانی بۆسەر جۆلان دا

بەرزاییەکانی جۆلان
AM:11:35:29/07/2024

2068 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی بچووککراوەى وەزیرانی ئیسرائیل، دەسەڵاتی وەڵامدانەوەی هێرشەکەی سەر جۆلانی دا بە سەرۆک وەزیران و وەزیرى بەرگرى وڵاتەکە، وەزیرى دەرەوەى لوبنانیش باس لەوەدەکەن، وەڵامەکەی ئیسرائیل سنووردار دەبێت.


میدیاکانى ئیسرائیل ڕایانگەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی بچووککراوەى ئیسرائیل کە بە کابینەى جەنگیش ناسراوە، بڕیاری وەڵامدانەوەی هێرشەکەی چەند ڕۆژی ڕابردووی سەر جۆلانی داوە کە ناوچەیەکی سنووری نێوان سوریا و ئیسرائیلە و سوریا باس لەوەدەکات، ئیسرائیل داگیری کردووە.

هەروەها ئیسرائیل ئاماژە بەوە دەکات، ئەو ناوچەیەی لوبنانیان دیاریکردووە کە دەیانەوێت هێرشی بکەنە سەر.

لای خۆیەوە، عەبدوڵا بوحەبیب رایگەیاند، لەلایەن وڵاتانى پەیوەنیدارەوە دڵنیاکراونەتەوە کە وەڵامى ئیسرائیل و وەڵامدانەوەى حزبوڵا سنووردار دەبن.

٢٧ی ئەم مانگە بەهۆى کەوتنە خوارەوەى موشەکێک لە شارۆچکەى مەجدال شەمس لە ناوچەى جۆلان ١٢ کەس گیانیان لەدەستدا کە هاوڵاتیی ئیسرائیل بوون.













گەلەری