سەردێڕ:

نەبوونی خزمەتگوزاری نرخی زەوی و خانووی لە هەڵەبجە دابەزاندووە

PM:03:11:27/07/2024

1012 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری لە هەڵەبجەدا نرخی زەوی و خانوو دابەزیوە و رێژەی بێکاریش رووی لە زیادبوون کردووە.


بەهۆی ئەوەی رێژەی بێکاری لە هەڵەبجەدا رووی لە زیادبوون کردووە و خزمەتگوزاری لە شارەکەدا نییە، بە جۆرێک زۆرینەی فەرمانگە حکومییەکان فەرمانبەری نییە، بەشێکی دانیشتووانەکەی بە ناچاری شارەکە جێدەهێڵن.

خاوەن نووسینگەکانی خانووبەرە و هاوڵاتییان بە گشتی باس لەوەدەکەن، هۆکاری سەرەکی نەبوونی ماستەرپلانێکی گونجاو و بێخەمی حکومەتە، کە وەک سەرجەم ناوچەکانی دیکە هەڵەبجەشی وەلاناوە.

ئاماژە بەوەشدەکەن، سەرەڕای ئەوەی لە چەند ساڵی رابردوودا هەڵەبجە کراوە بە پارێزگا بەڵام هیچ خزمەتگوزارییەک بۆ ئەو شارە نەکراوە و مامەڵەی وەک پارێزگا لەگەڵدا ناکرێت.

دەشڵێن، ئەو هۆکارانە بوونەتە هۆی ئەوەی کە نرخی زەوی لە هەڵەبجەدا هەرزان ببێت.

ماوەی چەندین ساڵە هاوڵاتییانی هەرێم لەدەست حکومی هەردوو حزبی دەسەڵاتداری پارتی و یەکێتی دەناڵێنن و ئەوان بوونەتە هۆی پەکخستنی زۆرینەی کەرتەکان لە هەرێمدا.













گەلەری