سەردێڕ:

شاسوار عەبدولواحید: ئەنجامدانی هەڵبژاردن گرنگە بۆ خەڵک و رزگاربوونیان لەم دۆخە ناهەموارە

PM:03:22:26/06/2024

2896 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، ئەنجامدانی هەڵبژاردن گرنگە بۆ خەڵکی کوردستان و رزگاربوونیان لەم دۆخە ناهەموارەی لە ئێستادا دروست بووە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوی کردەوە، بە رۆحێکی پڕ هیواوە چاوەڕوانی رۆژی هەڵبژاردن و کۆتاییپێهێنانی حکومڕانی خراپی پارتی و یەکێتی دەکەن.

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئاماژەی بەوەش کردووە، ٢٠ـی ئۆکتۆبەر رۆژێکی ناخۆشە بۆ دەسەڵاتدارانی هەرێم، چونکە رۆژی رووخانی ئەزموونی ٣٣ ساڵەی حکومڕانی بنەماڵەییە لە هەرێم.

شاسوار عەبدولواحید دەشڵێت، "رۆژی ٢٠ـی ئۆکتۆبەر، رۆژی هاتنی دڵخۆشی و خۆشگوزەرانییە بۆ خەڵکی کوردستان".

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ چوارشەممە، لەژێر فشاری نێودەوڵەتیدا، سەرۆکایەتی هەرێم رۆژی ٢٠ـی ئۆکتۆبەری ئەمساڵی وەک وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێم دیاری کرد.


 

 













گەلەری