سەردێڕ:

بۆچی نەوەی نوێ؟

PM:12:53:27/09/2024
3456 جار خوێندراوەتەوە
عەدنان سەیدحسێن
+ -

دەمەوێت لەم کورتە وتارەدا وەڵامی سێ پرسیار بدەمەوە، بۆچی نەوەی نوێ هەڵبژێرین؟ نەوەی نوێ چی کردووە؟ نەوەی نوێ چی دەکات؟ وەڵامی پرسیاری یەکەم پەیوەست و تێکەڵە بەوەڵامی دوو پرسیاری داهاتووی؟

نەوەی نوێ ئەگەر لەهەڵبژاردنی 20ی 10 سەرکەوتنی گەورە بەدەست بهێنێت، لەڕووی ئابوریەوە هەرێمی کوردستان لەم بێ مووچەیی و بێ بازاڕیە رزگار دەکات، هەنگاوی یەکەم مووچە بەنیشتمانی تەوتین دەکات و فەرمانبەرێکی دانیشتووی کەلار و چەمچەماڵ و کۆیەو زاخۆ هاوکات و هاوشێوەی فەرمانبەرێکی حللە و کوت و نەجەف لەوادەی خۆیدا مووچەکەی وەردەگرێت، ئەمەش دڵنیایی فەرمانبەرو دەرچوون لەدڵەڕاوکێ و بووژانەوەی بازاڕی لێدەکەوێتەوە.

هەماهەنگ لەگەڵ بوژانەوەی بازاڕدا کۆتایی دەهێنێت بەو سەرانەیەی بەناوی باج و رسوماتەوە لەدوکاندارەکان وەردەگیرێت.

مانگانە لەحکومەتی فیدراڵیەوە دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی هەرێم وەردەگرێت و بەپلانێکی چوار ساڵەی تۆکمە قورسایی دەگەڕێنێەوە بۆ کەرتی تەندروستی حکومی و چیتر نەخۆشخانەکان بێ پزیشک و بێ ئامێر و بێ دەرمان نابن.

لەکەرتی پەروەردەدا، هێزو قورسایی دەگەڕێنێتەوە بۆ قوتابخانەکان و بەپلانێکی چوارساڵە بینای سەدان قوتابخانە لەشارەکانی هەرێمدا درووست دەکات کەدەبێتە هۆی بوژانەوەی کەرتی پەروەردە لەکاتێکدا پارتی و یەکێتی 10ساڵە بەپلان خەریکی وێرانکردنی خوێندنی حکومین لەبەرژەوەندی خوێندنی تایبەتدا.

لە کەرتی کشتوکاڵ و ئاژەڵ داریشدا بەسوود وەرگرتن لەسروشتی هەرێمی کوردستان و هەزاران گەنجی دەرچووی بەشەکانی کشتوکاڵ و ڤێتەنەری پلانێکی چوارساڵەی هەیە بۆ هاوردەکردنی هەزاران مانگای شیردەر بۆ هەرێمی کوردستان و برەودان بەکێڵگە پەلەوەرییەکان، دەتوانرێت نەک تەنها پێداویستی ناوخۆیی بەڵکو دەتوانرێت پێداویستی 15 پارێزگای عێراقیش پڕ بکاتەوەو دەیان هەزار گەنج بکەونەکار.

نەوەی نوێ بەدروستکردنی هێڵی گواستنەوەی باش و نەهێشتنی هەندێک ڕۆتیناتی ئیداری دەتوانێت گۆڕانکاری گەورە بکات لەکرانەوەو ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان شارەکانی هەرێم و 15 پارێزگای عێراقیدا، کەهەم تێچووی بۆ بەکارهێنەری کوردو دانیشتوانی شارەکانی عێراق کەمترە، هەم سوودی بۆ لایەنی بازرگانی زیاترە.

نەوەی نوێ لەساتی درووستبوونیەوە، سەدان خاڵی پۆزەتیڤی هەیە،،خودی سەرۆکەکەی چەند جارێک دەستگیرکراوەو خراوەتە زیندانی تاکەکەسی، هەوڵی کوشتنی دراوەو ئێستاش جێگەی گوللەکان بەجەستەیەوە دیارە، دەست بەسەر موڵک و ماڵیدا گیراوە، چەندینجار کەناڵەکەی سوتێنراوە. شاسوار عەبدولواحید سەرکردایەتی چەندان خۆپیشاندانی کردووە لەدوایین خۆپیشانداندا هەر لەسەر نیەت پارتی و یەکێتی زیاتر لە400 خۆبەخشی نەوەی نوێیان بەشێوەیەکی نایاسایی دەستگیرکرد.

نەوەی نوێ لەزستاندا نەوتی دەگەیاندە ماڵە هەژارەکان و لەهاوینشدا ئاو لعل و عسی پاڕتی و یەکێتی شەرم لەخۆ بکەن و ئاوو نەوت بگەیەننە هاوڵاتیان.

نەوەی نوێ بەفراکسیۆنێکی سێ کەسیەوە پەرلەمانی لێکردبوونە کونە مشک و نەیان دەزانی چۆن چۆنی مامەڵەی لەگەڵدا بکەن تائەوکاتەی توانی لەڕێگەی دادگاوە کۆتایی بهێنێت بەدرێژکردنەوەی نایاسایی پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاکان.

لەبەغداش فراکسیۆنەکەی رۆژانە لەهەوڵی بەردەوامدا بووە گەیاندنی دەنگی خەڵکی هەرێم بەپەرلەمانی عێراق، هەر لەداوای جێگیرکردنی پێدانەوەی پاشکەوتی مووچە لەناو بودجەی عێراقدا تادەگاتە گەیاندنی داواکاری تەوتینی مووچە بەواژۆی 119 پەرلەمانتاری عێراق لەلایەن شاسوار عەبدولواحیدەوە بۆ محەممەد شەیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق.

کورت و پوخت، نەوەی نوێ مۆدێلێکی نوێی سیاسیە، بەڕابەڕایەتی گەنجێک کەدەیەوێت داهاتووی خەڵکی هەرێمی کوردستان لەئێستایان باشتر بێت.

* کاندیدی ژمارە ٨ لیستی نەوەی نوێ

گەلەری