سەردێڕ:

کەشی رۆژانی جەژن چۆن دەبێت؟

PM:08:54:14/06/2024

10412 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ رۆژانی جەژن بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەگشتی ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما چەند پلەیەک بەرز دەبنەوە.


ئەمڕۆ هەینی، کەشناسی هەرێم رایگەیاندووە، لە یەکەم رۆژی جەژنی قوربانەوە تاوەکو کۆتایی هەفتە ئاسمان بەگشتی لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و هەندێک جار بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت.

کەشناسی ئاماژەی بەوەش کردووە، پلەکانی گەرما بەتێکڕا دوو پلە و لە ناوچەکانی گەرمیان سێ پلە بەرزتر دەبنەوە.

باسی لەوەش کردووە، خێرایی با لەنێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت و ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکى سووک بە تایبەت لە ناوچەکانى کەرکوک و گەرمیان هەیە.













گەلەری